Sorani/سۆرانی

MTM (فەرمانبەری مێدیاکانی لەبەردەستدابوو)بەرهەمی نووسراوەی مێدیا هەواییەکان بەرهەم دەهێنێت و بەقەرزی دەدات، کە بۆ ئەو کەسانە لەبارهێنراوە کەخوێندنەوەیان دابەزیوە. ئێمە پەڕتووکی دەنگدار لە ڕێگەی پەڕتووکخانەی دیجیتاڵەوە (لێجیموس) و پەڕتووکخانەکانی ترەوە بەقەرز(بۆ خواستن) دەدەین. ئێمە زبرنووسیی(خاڵنووسیی) ڕاستەوخۆ بە قەرزکەرەکە دەدەین.

پەڕتووکی دەنگدار چییە؟

پەڕتووکی دەنگدار(خوێندرابێتەوە لەسەر شریت/سی دی) لە یاسای مافی خاوەنێتی بەدەر کراوە. ئەوانە بە تایەبەت بۆ تۆ خوێندراونەتەوە کە خوێندنەوەت دابەزیوە، کە وا دەکات دەقی نووسراوە بە دژواری بخوێنیتەوە.

خواستنی پەڕتووکی دەنگدار

هەمو پەڕتووکخانەکانی سوید پەڕتووکی دەنگدار بە قەرز دەدەن. تۆ دەشتوانیت زانیاری لەسەر پەرتووکە دەنگدارەکان ببینیتەوە و لە پەرتووکخانە دیجیتاڵەکەمان (لێجیموس) دایانگریتەوە. تۆ پێویستت بە پشتگیرینامە نییە، بەڵکو ئەوەندە بەسە کە بڵێیت پێویستیم بە پەڕتووکی دەنگدار هەیە. پەرتووکخانەکەت لە پەیداکردنی کۆنتۆیەک دا کە بۆ داگرتنەوەیە یارمەتیت دەدەن. خواستن. هەمیشە بە خۆڕاییە. پرسیار لە کارمەندان بکە، ئەوان بە خۆشییەوە یارمەتیت دەدەن.

داگرتنەوەی پەڕتووکی دەنگدار

تۆ دەتوانیت ڕاستەوخۆ پەڕتووک لە پەڕتووکخانە دیجیتاڵەکەمانەوە (لێجیموس) دابگریتەوە. پەڕتووکخانەکەت یارمەتیت لە وەرگرتنی ناوی بەکارهێنەر و تێپەڕوشە(وشەی نهێنی)دا ئەدەن و ڕێنماییت دەکەن کە چۆن بیکەیت. ئەوەت لەبیر بێت کە تۆ پێویستت بە ژمارەی کەسیی سویدی بۆ داگرتنەوە هەیە.

کام پەڕتووکە دەنگدارانە بۆ خواستن هەن؟

مرۆڤ دەتوانێت لە پەڕتووکخانەی دیجیتاڵ لێجیموس ببینێت کە کامانەن ئەو پەڕتووکە دەنگدارانەی کە بۆ خواستن هەن. بڕوانە لێرەدا زانیاری ئەوەش لەسەر ئەو پەڕتووکانەی بۆ خواستن هەن هەیە. ئەوەش دەکرێت کەhttp://www.legimus.se ئێرە
پەڕتووکی دەنگدار لە وڵاتانی ترەوە بخوازیت.

پەڕتووکەکانی زبرنووسیی

(فەرمانبەریی مێدیاکانی لەبەردەستدابوو) ش پەڕتووکی زبرنووسیی (خاڵنووسیی ) هەیە. پەیوەندیمان پێوە بکە بۆ ئەوەی ببیتە قەرزکەری دەقی زبرنووسراو.

Tipsa en vän om denna sida via epost.
(Obligatoriskt fält)
(Obligatoriskt fält)
(Obligatoriskt fält)
(Obligatoriskt fält)